Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 11:14

وەزارەتی کشتوکاڵی هه‌رێم، لێدوانێکی وەزیری کشتوکاڵی عێراق رەت ده‌کاته‌وه‌

کوردستان TV
#8
100%

چەند رۆژێکە حکوومەتی عێراق رێگە نادات بەرھەمی کشتوکاڵی لە ھەرێمی کوردستانەوە بچێتە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێمی کوردستانیش، رەتی کردەوە کە هیچ کێشەیەک لە بەرھەمی ناوخۆی ھەرێمی کوردستاندا ھەبێت.

حوسێن حەمەکەریم، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ، راگەیاند: ئێستا ھەرێمی کوردستان تەنیا چەند بەرھەمێکی زستانەی ھەیە و بەرھەمەکەی ھەرێمی کوردستانیش ھیچ کێشەیەکی نییە، بەڵام ھەندێ بەرھەمی کشتوکاڵی ھەیە لەوانەیە لەلایەن بەغداوە قەدەغە کرابێت و لە ھەرێمی کوردستان ھێشتا قەدەغە نەکرابێت.

محەمەد ئەلخەفاجی، وەزیری کشتوکاڵی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، نەخۆشییەکی کوشندە سەری ھەڵداوە و سەرچاوەکەشی لە ھەرێمی کوردستانەوەیە بە ھۆی ناردنی مریشکی ماوەبەسەرچوو.

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێت: قسەکانی وەزیری کشتوکاڵی عێراق رەت دەکەینەوە، ئەگەر بەڵگەیەکیش ھەیە لەلایەن عێراقەوە، داوا دەکەین بەڵگە بە ئێمە بدەن.

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ هه‌رێم گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ده‌ سەربڕخانەی مریشک ھەیە و ھەموویان بەپێی رێنمایی و یاسا کار دەکەن و پلانمان ھەیە سپیکەر و بارکۆد لەسەر بەرھەمی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان دابنێین، بۆ ئەوەی ئەگەر ھات و بەرھەمی دیکە ھەبێت بە ناوی بەرھەمی ناوخۆوە، بازرگانیی پێوە نەکرێت و ساختە نەکرێت.

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.