Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 00:07

بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆرۆنای نوێی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ چه‌ند شارێکی ئێران ده‌کات

کوردستان TV
100%

بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤێرژنی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌ره‌شه‌ی جیددی له‌سه‌ر نۆ شاری ئێران ده‌كات.

هاوكات حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆك كۆماری ئیران فه‌رمانی ده‌ركردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات تووشبوانی ئه‌م جۆره‌ نوێییه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ ده‌ستنیشان بكرێن و لایه‌نه‌ی په‌یوه‌ندیدار سه‌رجه‌م رێكاره‌كانی پێویستی ته‌ندروستی بگرنه‌به‌ر.

عه‌لیره‌زای ره‌ئیسی گوته‌بێژی لیژنه‌ی رووبه‌رووبوونه‌وی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ رایگه‌یاند: له‌ ئیستادا  ڕه‌وشی ته‌ندروستی نۆ شاری ئێران به‌ هۆی ڤێرژنی نوێی كۆرۆنا به‌رو خراپی ده‌چێت.

گوتیشی: ئه‌و ‌نۆ شاره‌ ده‌كه‌ونه‌ باكووری ئێران و خراونه‌ته‌ زۆنی سووری مه‌ترسیدار و رێنمایی چڕ و تووندی ته‌ندرووستییان تێدا جێبه‌جێ ده‌كرێت.

له‌ ماوه‌ی رابردوو به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هۆشداری تووندیان دابوو له‌ سه‌رهه‌ڵدانی نه‌وه‌ی چواره‌می ڤیرژنی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌ له‌ بریتانیا سه‌ریهه‌ڵدا.

هاوكات حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆككۆماری ئێران ئه‌مرۆ شه‌مه‌ رایگه‌یاند: تۆماركرانی ڤێرژنی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا، زه‌نگێكی مه‌ترسییه‌ بۆ ده‌ستپێكی هاتنی شه‌پۆلی چواره‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا.

گوتیشی: ده‌بێـت سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ تووشی ڤایرۆسه‌ نوێیه‌كه‌ بوونه‌ كه‌ره‌نتین بكرێن، جه‌ختشی له‌ گرنگی ده‌ستنیشانكردنی پێشوه‌خته‌ بۆ دیاریكردنی ڤایرۆسه‌ نوێیه‌ پێشكه‌وتووه‌كه‌ كرده‌وه‌.

روحانی راشیگه‌یاند: هه‌موو سه‌ردانیكه‌رێك كه‌ له‌ وڵاتانی بیانی دێنه‌ ناو خاكی ئێران، پێویسته‌ تێستی كۆرۆنایان لێوه‌ربگیرێت و هه‌وره‌ها كه‌سی تووشبوو‌ش رێكاریی پێوستی ‌به‌رامبه‌ر‌ بگیردرێته‌به‌ر. هاوكات سه‌رجه‌م یه‌كه‌ ئیداره‌ییه‌كانی له‌ پارێزگار و قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌رانی ناحیه‌كان و به‌رپرسانی ته‌ندرووستی راسپارد به‌وه‌ی رێكاری پێوست، به‌رامبه‌ر تووشبووانی‌ ڤێرژنی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا بگرنه‌به‌ر.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.