Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 02:53

حه‌سه‌ن روحانی: لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا وڵاتەکەمان بە دۆخێکی ئابووریی سەختدا تێپەڕی

کوردستان TV
#11
100%

سه‌رۆك كۆماری ئێران ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر له‌ حه‌وت ساڵ و نیوی ڕابردوودا له‌ به‌شێك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ردنی وڵات نه‌مانتوانی به‌ شێوه‌ی شایسته‌ هه‌نگاو بنێین داوای لێبوردن ده‌كه‌م.

ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی شوباتی 2021 حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ساڵیادی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران به‌شێوه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانس وتارێكی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند: لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا وڵاتەکەمان بە دۆخێکی ئابووریی سەختدا تێپەڕی و توانیمان سەرکەوتن بەدەستبهێنین لەبەرامبەر فشارەکانی ئەمریکادا.

حەسەن ڕوحانی، سەرۆککۆماری ئێران، ڕایگەیاند کە دۆناڵد ترەمپ بەهۆی فشارەکانی لەسەر ئێران و لەبەرامبەردا خۆڕاگری گەلی ئێران و چۆکدانەدانی حکومەتی ئێران توشی شکست هات.

ڕاشیگه‌یاندووه‌  ده‌ستی جوتیاران ماچ ده‌كه‌م كه‌ له‌ گه‌نم و شه‌كر و برنج وڵات گه‌یشتووه‌ به‌ خودبژێوی و پێویستیان به‌ ده‌ره‌وه‌ نییه‌ بۆ دابینكردنی.

شایه‌نی باسه‌ ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی حه‌سه‌ن روحانی كه‌متر له‌ شه‌ش مانگی ماوه‌.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.