فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا، ئێران بە سەرەکیترین هۆکاری ناسەقامگیریی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست ناودەبات و دەشڵێت، دەیان ساڵە حكومه‌تی ئێران یارمەتیی دارایی پێشكه‌ش به "تیرۆر و رێکخراوە تیرۆریستییەکان" دەكات.
جەنەراڵ کێنز مکێنزی، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا لە کۆڕبەندێکی پەیمانگەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بۆ یەکەمجار دوای دەستبەکاربوونی جۆ بایدن وەکو سەرۆکی ئەمریکا، قسەی کرد و باسی لە به‌ربه‌سته‌كانی بەردەم بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا کرد، لەنێویشیاندا ئێران، گرووپە ملیشیاكان، زیادبوونی هەژموونی رووسیا و چین و توانای گرووپە نایاساییەکان لە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان .جەنەراڵ ماکێنزی گوتی: چل ساڵ زیاتره رژێمی ئێران یارمەتیی دارایی پێشكه‌ش به تیرۆر و رێکخراوە تیرۆریستیەکان دەكات و بە تووندی پاڵپشتییان لێده‌كات.
به‌مه‌ش پێشێلی یاسا نێودەوڵەتییەکانی کردووە، چونكه به‌و سیاسه‌ته شەڕانگێزانهیهی، نه‌ته‌نیا بووه‌ته هۆی تێكدانی سەقامگیریی ناوچەکە، بگره ئاسایش و بازرگانیی جیهانیشی تێکداوە.
راشیگه‌یاند: ئێران سەرچاوەیەکی سه‌ره‌كی ناسەقامگیریی عێراقه و ئه‌و وڵاته وه‌ك گۆڕەپانی جەنگ دژی ئەمریکا بەکار دێنێت.
له كۆتاییدا لەبارەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا ئەوەی خستەڕوو، بوونی هێزه‌كانمان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاماژه‌یه‌كی روونه بۆ توانا و ویستی واشنتۆن له بەرگریکردن لە هاوپەیمانانمان و بەرژەوەندییە نێودەوڵەتییەکان. جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌و په‌یامه‌ی ئه‌مه‌ریكا به روونی لەلایەن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانییەوە وەرگیراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.