Erbil 10°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 19:29

هونەرمەندی شاری هه‌ولێر  "دارا حەمەدەمین"  کۆچی دوایکرد

 به‌شداری چه‌ندین كاری شانۆیی ودرامی كردوه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌مه‌ 7-2-2021 هونه‌رمه‌ندی بواری دراما و شانۆ "دارا حەمەدەمین"  به‌هۆی نه‌خۆشی كۆچی دوایكرد.
هونەرمەند "دارا حەمەدەمین"  به‌شداری چه‌ندین كاری شانۆیی ودرامی كردوه‌،ماوه‌یه‌ك بوو تووشی نه‌خۆشی بووئه‌مرۆ گیانی له‌ ده‌ست دا.
لقی هه‌ولێری سه‌ندیكاری هونه‌رمه‌ندانی كوردستان ، له‌ پرسه‌نامه‌یه‌كدا هاوخه‌می خۆی بۆ كۆچی دوای  هونەرمەند "دارا حەمەدەمین" راگه‌یاند ئه‌مه‌ ده‌قی پرسه‌نامه‌یه‌كه‌ :
بەناوی خودای مەزن و میهرەبان.
بە ناوی لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان ، پرسەو ماتەمینیی خۆمان  بۆ کۆچی دواییکردنی هونەرمەند "دارا حەمەدەمین" دەردەبڕین ،  خودای گەورە ئارامیی بە خانەوادەکەیان و هەموو لایەک  ببەخشێت،
 ڕۆحی شادبێت. انا للە وانا الیە راجعون . هیوا سوعاد بەرپرسی لقی هەولێری - سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان

به‌هه‌مان  بۆنه‌وه‌ بەرێوەبەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و ھونەری هه‌ولێر پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی هونه‌رمه‌ند كردوه‌ ئه‌مه‌ ده‌قی پرسنامه‌یه‌كه‌یه‌:

بؤ خانەوادەی بەڕێزی ھونەرمەندی شانۆکار ( دارا حەمەدەمین ) هەواڵی کۆچی دوایی ھونەرمەند ( دارا حەمەدەمین) خەمباری کردین. بە ناوی بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و ھونەری ھەولێر - ەوە ھاوخەمیی خۆمان دەردەبڕین و لە ڕێگەی ئێوەی بەڕێزیشەوە پرسە و سەرەخۆشی لە تەواوی خانەوادە بەڕێزەکەتان، خزمان، دۆستان و سەرجەم ھونەرمەندان و فەرمانبەرانی بەرێوەبەرایەتیەکەمان دەکەین. گیانی خوالێخۆشبوو ئارام، دواخەم و ناسۆر بێت .

بەرێوەبەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و ھونەر ٧ ی شوبات

كوردستان TV

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.