Erbil 25°C شەممە 21 ئەیلوول 08:39

کام زەیتی زەیتون بۆ سورکردنەوە دەبێت؟

ئەوەی گرنگە زەیتی زەیتون دوو جۆری هەیە
کوردستان TV
100%

زەیتی زەیتون بەیەکێک لە گرنگترین و باشترین جۆری زەیتی ڕووەکی هەژمار دەکرێت چونکە كۆمەڵێك سودی زۆری هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ.
 پسپۆرانی خۆراك ڕایان وایە بە بەردەوامی زەیتی زەیتون بەكاربێت بەڵام بە پێی ڕێنمای سەلامەتی خۆراك چونكە زەیتی زەیتون هۆكارە بۆ بەهێزبوونی دڵ و ڕێگری كردن لە نەخۆشی شەكرەو جەڵدەی دەماغ و نەخۆشی زەهایمەر(لەبیر چوونەوە) و بەرگری لەش بۆ ڕێگری لە شێر پەنجە، كۆلسترۆڵی زیان بەخش دادەبەزێنێت و هۆكارە بۆ پێدانی كۆلسترۆڵی پێویست بە جەستەی مرۆڤ .
بەڵام ئەوەی گرنگە زەیتی زەیتون دوو جۆری هەیە:
(Extra Virigin oil )
بۆ خواردنە ساردەكان بەكاربێت بە تایبەتی زەڵاتەو مقبلات یان بۆ ئەو خۆراكانەی پلەی گەرمی بەرزیان پێویست نییە وە بەكارهێنانی ئەم جۆرە لە زەیتی زەیتون بۆ سوركردنەوە زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت چونكە بەرگەی پلەی گەرمی بەرز ناگرێت بۆ ماوەیەكی زۆر نابێت پلەی گەرمی زەیتی زەیتون بۆ سەرو 120 پله‌ بەرزبێتەوە چونكە دەبێتە هۆی لەدەست دانی سودەكانی زەیتەكە و تێكچونی پێكهاتەی زەیتەكەو پلەی ترشێتی ئەمەش دەبێتە هۆی دروست بونی هایدرۆكسید و كیتۆنەكان و كحول ئەمەش دەبێتە هۆی كەمبوونی ماددەی دژە ئۆكسێنەكان و زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت بۆیە نابێت ئەم جۆری زەیتی زەیتونە بۆ سوركردنەوە بەكاربێت،بەڵام جۆری(pomace olive oil) ئەم جۆرە بەکاردێت بۆ سورکردنەوە بەرگەی پلەی گەرمی دەگرێتباشترین زەیتە بۆتەندروستی مرۆڤ.
لەشكر حمید-ئەندازیاری خۆراك
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.