پیاوێکی خەڵکی ئیلام دوایی ئەوەی تووشی قەیرانی دارایی دەبێت و لە بۆرسەی ئێران هەموو سەرمایەکەی لە دەست داوە، ئافرهت و مندالهكانی خۆی کوشت و دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاوی كردهوه: كهرۆژی یهكشهممهى رابردوو 1 1 ى 2 ى 2021 پیاوێکی خەڵکی ئیلام بە ناوی (ئەفشین حەیدەریان) ئافرهتهكهی خۆی بە ناوی (لەیلا زەنگەنە) و دوو منداڵەکەیان بە ناوەکانی (عەلی حەیدەریان) تەمەن 17 سال و (هەستی حەیدەریان) تەمەن 10ساڵی بە چەکی جۆری تاپڕ کوشتووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەفشین خەلیلیان کە کارمەندی بانک بووە بە هۆی لەدەستدانی سەرمایەکەی لە بۆرسەی ئێران و هەڵشکانی (مایەپووچ بوونی) سێ ئەندامی بنەماڵەکەی کوشتووە و دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بکوژ دوای ئەوەی ئافرهت و منداڵەکەی خۆی کوشتووە سەردانی بانکی کردووە و دواتر لەوێ کە هەڕەشەی لە فەرمانبەرانی بانک کردووە بە هەمان چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.