Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 05:58

له‌پریمه‌رلیگدا مانچسته‌رسیتی سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر شێفیڵد یونایتد تۆمارکرد

کوردستان TV
100%

یانه‌ی مانچسته‌رسیتی سه‌ركه‌وتنی له‌ هه‌فته‌ی بیست ویه‌كه‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را به‌ده‌ستهێناو به‌ گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له‌ یانه‌ی شێفیڵد یونایتدی میوانی برده‌وه.
 یاریزانانی مان سیتی هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌هێز ده‌ركه‌وتن و چه‌ندین هێرشیان كرده‌ سه‌ر گۆڵی میوانه‌كه‌یان، تا له‌ خوله‌كی نۆدا، گابریێل خیسوسی به‌ڕازیلی ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵێكی بۆ سیتیزێنز تۆماركرد.
 دوای ئه‌م گۆڵه‌ش یاریزانانی مان سیتی هه‌وڵی تۆماركردنی گۆڵی زێتریان داو یاریزانانی شێفیڵدیش له‌ هه‌وڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌ بوون، به‌ڵام ئه‌نجامی یاری گۆڕانكاری دیكه‌ی به‌خۆوه‌ نه‌بینی.
 به‌م بردنه‌وه‌ش مان سیتی درێژه‌ی به‌ ئه‌نجامه‌ باشه‌كانی داو هه‌شته‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی له‌ ڕكابه‌ریه‌كانی پرێمه‌رلیگ به‌ده‌ستهێناو كۆی خاڵه‌كانی له‌ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان گه‌یانده‌ چلوچوار خاڵ، شێفیڵد یونایتدیش به‌ هه‌شت خاڵ له‌ دوایین خانه‌ی ڕیزبه‌ند مایه‌وه‌ .

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.