Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 18:07

ئافره‌تێکی کورد باڵاترین خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی سویدی وه‌رده‌گرێت

خه‌ڵاته‌كه‌ بۆ باشترین ڕۆمانی ساڵی 2021 بوو
کوردستان TV
100%

به‌لسه‌م كامیل كه‌ره‌م ، ئه‌دیب و نووسه‌ری كوردی دووره‌ وڵات، خه‌ڵاتی سمۆلتسی ئه‌ده‌بی ساڵی 2021ی وڵاتی سویدی پێبه‌خشرا بۆ ئه‌و رۆمانه‌ی به‌ناونیشانی ( ئاسۆی روداو) به‌ زمانی سویدی نووسیویه‌تی. 
ئه‌م خاتوونه‌ كچی كامیل كه‌ره‌م فه‌یلییه‌ كه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری حزبی شیوعی عێراق بووه‌.
خانه‌واده‌ی به‌لسه‌م به‌ ھۆی ئه‌وه‌ی كه‌ كوردی فه‌یلی بوون، سه‌ره‌تای ساڵانی ھه‌شتاكان له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه‌ له‌ عێراق ده‌ركراون و ره‌وانه‌ی ئێران كراون، به‌لسه‌م ساڵی 1982 له‌ ئاواره‌یی و له‌وڵاتی ئێران له‌ دایكبووه‌.
دواتر كۆچیان كردووه‌ بۆ یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و له‌وێشه‌وه‌ بۆ ئه‌فغانستان و له‌كۆتاییدا له‌ساڵی  1990 له‌سوید گیرساونه‌ته‌وه‌.
به‌لسه‌م منداڵێكی 7 ساڵ كه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ سوید، له‌وێ خوێندوویه‌تی ، خوێندكارێكی زیره‌ك بووه‌، قۆناغه‌كانی خوێندنی سه‌ركه‌وتوانه‌ بڕیوه‌و ماسته‌ری له‌ بواری ئه‌ده‌بدا به‌ده‌ستھێناوه‌.
خولیای ئه‌ده‌ب بووه‌و بایه‌خی به‌ نووسینی چیرۆك و رۆمان به‌ زمانی سویدی داوه‌، چیرۆك و رۆمانه‌كانی ھێنده‌ جوان و پڕ مانا بوون، خوێنه‌رێكی زۆر له‌ ده‌وریان كۆبوونه‌ته‌وه‌و بوونه‌ته‌ جێی سه‌رنج و بایه‌خی رووناكبیران و ده‌زگا ئه‌كادیمییه‌كان.
 ھه‌ر بۆیه‌ش رۆمانی ئاسۆی روداو كه‌ رۆمانێكی جوانی بواری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌، بۆته‌ جێی سه‌رنجی ده‌زگا ئه‌كادییمیه‌ ئه‌ده‌بییه‌كانی وڵاتی سویدو خه‌ڵاتی سمۆلیستت پێبه‌خشراوه‌ كه‌ باڵاترین و به‌نرخترین خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی ئه‌و وڵاته‌یه‌. 

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.