Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 10:32

ئێڤەرتۆن و لیستەرسیتی یه‌کسانبوون

کوردستان TV
100%


لەهەفتەی بیسته‌می خولی ئینگلتەرا، یانەی ئێڤەرتۆن میوانداری یانەی لێیستەرسیتی كرد، لەئەنجامدا، هەردوو یانە بە گۆڵێك بۆ هەریەكەیان یەكسان بوون، لە خولەكی سییدا، جێیمس ڕۆدریگزی كۆلۆمبی گۆڵێكی بۆ ئێڤەرتۆن تۆماركردو گێمی یەكەم بەم ئەنجامە بە سوودی میواندارەكان تەواوبوو.
 لە گێمی دووەم و لە خولەكی شەست وحەوتیشدا، ناوەڕاستكاری بەلجیكی یۆری تێلێمانس گۆڵی بەرامبەری لێیستەرسیتی بەدەستهێناو ئەنجامی ڕووبەڕوو بوونەوەكەی یەكسان كردەوە.
 بەم ئەنجامەش كۆی خاڵەكانی لێیستەرسیتی لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی یانەكان بۆ سیی و نۆ خاڵ بەرزبووەوەو ژمارەی خاڵەكانی ئێڤەرتۆنیش لە پلەی حەوتەمی ڕیزبەند گەیشتە سیی و سێ‌ خاڵ .

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.