میر سه‌تام بن خالد ئالسعوود، له‌په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: نووسینگه‌ی مسته‌فا كازمی ، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ره‌تیكردۆته‌وه كه ئه‌و كه‌سه‌ی كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له‌به‌غدا ئه‌نجامدا ،سعوودی بووبێت ،ئه‌م ره‌تكردنه‌وه‌یه‌ش دوای ئه‌وه هات كه كه‌ناڵه‌كانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی ده‌یانه‌وێ زیان به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و سعوودیه بگه‌ێنن.
هه‌روه‌ها میر سه‌تام ده‌ڵێت: نابێت دوو خاڵ له‌بیربكه‌ین، خاڵی یه‌كه‌م ئه‌مه‌یه، یه‌كه‌مین وڵات كه به‌ره‌نگاری تیرۆر‌و له ناوخۆ و ده‌ره‌وه بوویه‌وه، سعوودیه بوو.
خاڵی دووه‌میش بریتییه له‌وه‌ی كه ئێران بووه هاوپه‌یمان و پاڵپشتیكاری قاعیده‌و به‌كارهێنانیان بۆ ئه‌نجامدانی كاری تێكده‌رانه له‌دژی سوننه به‌گشتی و سعوودیه به‌تایبه‌تی ، به‌ڵام ئه‌و پیلانهیهان سه‌ری نه‌گرت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / cnn
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.