Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:16

له‌ مەڕاسیمێکدا کتێبخانه‌ی مامۆستا (ئه‌حمه‌د سالار) کرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

 لە مەڕاسیمێکی شایستەدا  له‌شاری هه‌ولێر،بە ئامادەبوونی بەڕێز وەزیری پەروەردە (د.ئالان حمە سعید) و نووسەر و ھونەرمەندی گەورەی کورد (م. ئەحمەد سالار) و چەندان کەسایەتی ناسراو، کتێبخانە خنجیلانەکەی گۆڵدن فیوچەر کرایەوە و ناونرا، ( کتێبخانەی مامۆستا ئەحمەد سالار ).
 لە دەستپێکی مەڕاسیمەکەدا بەڕێوەبەری قوتابخانەی گۆڵدن فیوچەر بەڕێز (م. سەروەر شوان) وتەیەکی پێشکەش کرد و بەخێرھاتنی میوانە بەڕێزەکانی کرد.
 دواتر بەڕێز وەزیری پەروەردە (د. ئالان حمە سعید) وتەیەکی پێشکەش کرد،ئینجا بەڕێز (د. توانا محمد حمدامین) بەڕێوەبەری کۆمپانیای سمارت گاید بۆ پەروەردە و ڕاوێژ،
سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، وسەرپەرشتیاری قوتابخانەی گۆڵدن فیوچەر،وتەیەکی لەسەر جێبەجێکردنی پەروەردەی پێشکەوتنخواز و پڕۆگرامی پەروەردەیی iLead لە قوتابخانەکە پێشکەشکرد. 
 مەڕاسیمەکە بەردەوام بوو بە پێشکەشکردنی کورتەیەک لەسەر ژیانی م. ئەحمەد سالار و باس لە شوێن پەنجەی مامۆستا کرا لە بواری ھونەر و چاپەمەنی.
 دواتریش مامۆستای بەڕێز (م. ئەحمەد سالار) وتەیەکی بەپێزی پێشکەش بە میوانەکان کرد و سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی قوتابخانەکە کرد.

ktv

ktv

ktv

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.