کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بڕی هەناردە و داهاتی نەوتی ساڵی دووهه‌زار و بیستی ئاشکرا كرد.
سۆمۆ، کە کۆمپانیایەکی سەر بە وەزارەتی نەوتی عێراقە، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، عێراق لە ساڵی دووهه‌زار و بیستدا، زۆرینەی نەوتی خۆی هەناردەی وڵاتانی چین، هیندستان و ئەمریکا کردووە و تێکڕای نرخی مانگانەی بەرمیلێک نەوت سی و هه‌شت دۆلار و هه‌شتا و شه‌ش سەنت بووە.
سۆمۆ هەروەها رایگەیاندووە، لەو ساڵەدا، عێراق بڕی ملیارێک و نۆهه‌د و شه‌ش ملیۆن و سێسه‌د و چل و پێنج هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کردووە، کە تێکڕای نەوتی هەناردەکراوی رۆژانە دوو ملیۆن و سێسه‌د و شه‌ست و دوو هەزار بەرمیل نەوت بووە.
هەروەک سۆمۆ رایگەیاندووە، داهاتی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە ساڵی دووهه‌زار و بیستدا چل و یه‌ك ملیار و حه‌وتسه‌د و حه‌فتا و پێنج ملیۆن دۆلار بووە، کە تێکڕای داهاتی مانگانە سێ ملیار و و چوارسه‌د و حه‌فتا و نۆ ملیۆن دۆلار بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.