Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:53

ریال مه‌درید له‌جامی شای ئیسپانیا کرایه‌ ده‌ره‌وه‌

کوردستان TV
100%


لە قۆناغی سی و دووی جامی شای ئیسپانیا بۆ تۆپی پێ‌، یانەی ڕیال مەدرید بووە میوانی یانەی دیپۆرتیڤۆ ئەلكۆیانۆی پلە سێ‌، لە ئەنجامێكی چاوەڕوان نەكراو و دوور لە پێشبینیەكان، دیپۆرتیڤۆ ئەلكۆیانۆ بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك سەركەوتنی بەدەستهێناو گەیشتە قۆناغی شازدەو ڕیالی لە پاڵەوانێتیەكە دوورخستەوە.
 لە دواساتەكانی گێمی یەكەمدا، ئیدێر میلیتاوی بەڕازیلی گۆڵێكی بۆ ڕیال مەدرید به‌ لێدانی سه‌ر تۆماركردو ئەم گێمە بەم تاكە گۆڵە بە سوودی یانەی شاهانە تەواوبوو، لە گێمی دووەمیش یاریزانانی دیپۆرتیڤۆ ئەلكۆیانۆ هەوڵی یەكسان كردنەوەی ئەنجامی یاریاندا، تا لە خولەكی هەشتاویەك یاریزان خۆسێ‌ سۆلبێس سوودی له‌ لێدانێكی كۆرنه‌ر وه‌رگرت و گۆڵی بەرامبەری میواندارەكانی بەدەستهێناو ئەنجامی ڕووبەڕوو بوونەوەكەی یەكسان كردەوە.
 بە تەواوبوونی كاتی یاسایی یاری بە بەرامبەر بوونی هەردوو تیپ بە گۆڵێك بۆ هەریەكەیان، پەنابرایە بەر دوو گێمی زیادكراو، لە خولەكی چوارەمی گێمی زیادكراوی دووەمدا، ناوبژیوان بە كارتی سوور ڕامۆن لۆپێزی یاریزانی ئەلكۆیانۆی كردە دەرەوەی یاریگاو میواندارەكان یاریەكەیان بە دە یاریزان تەواوكرد.
لەگەڵ ئەوەش تیپە پلە سێیەكە خۆی بەدەستەوە نەداو شەش خولەك دواتر، یاریزان خوانان كاسانۆڤا گۆڵی دووەم و بردنەوەی دیپۆرتیڤۆ ئەلكۆیانۆی تۆماركردو تیپەكەی گەیاندە قۆناغی شازدەی جامی شای ئیسپانیا، ڕیال مەدریدیش بەدەستی بەتاڵ و لە قۆناغی سیی و دوو ماڵئاوایی لە كۆپا دێل ڕێ‌ كرد .

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.