Erbil 9°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 01:00

فیفا بڕیاریدا گۆڕانکاری له‌ واده‌ی ده‌ستپێکردنی رکابه‌رییه‌کانی مۆندیالی یانه‌کان بکات

fifa
کوردستان TV
100%

یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی فیفا بڕیاریدا گۆڕانكاری له‌ واده‌ی ده‌ستپێكردنی ڕكابه‌ریه‌كانی مۆندیالی یانه‌كان بكات كه‌ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ مانگی داهاتوو دواخراوه.
 به‌ بڕیاری فیفا یاریه‌كانی جامی جیهانی یانه‌كان له‌ چواری شوباتی داهاتوو له‌ وڵاتی قه‌ته‌ر ده‌ستپێده‌كات كه‌ پێشتر بڕیاردرابوو له‌ یه‌كی شوبات ده‌ستپێبكات، یاری كۆتایش له‌ یازده‌ی هه‌مان مانگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
 سه‌رجه‌م یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ له‌ هه‌ردوو یاریگای شاری ته‌علیمی و ئه‌حمه‌د بن عه‌لی سازده‌كرێت، فیفا ئاشكرایكرد كه‌ به‌هۆی كشانه‌وه‌ی یانه‌ی ئۆكلاند سیتی نیوزله‌ندی و پاڵه‌وانی ئۆقیانیا له‌ مۆندیالی یانه‌كان ئه‌م گۆڕانكاریانه‌ی كردووه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی ڕكابه‌ریه‌كان گۆڕانكاری تێدا بكرێت.
 ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ شاری زیوریخی سویسری، تیروپشكی مۆندیالی یانه‌كان به‌ به‌شداری هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانی دوحه‌یلی قه‌ته‌ری و ئه‌هلی میسری و بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی و ئولسان هیۆندای كۆریای باشوورو تایگێرز ئونالی مه‌كسیكی و پاڵه‌وانی جامی لیبه‌رتادۆرس ڕاده‌كێشرێت.
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.