Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 11:28

میلان سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر کالیاری تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


له‌ كۆتایی ڕكابه‌رییه‌كانی هه‌فته‌ی هه‌ژده‌می خولی ئیتاڵیا، یانه‌ی ئه‌ی سیی میلانی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بووه‌ میوانی یانه‌ی كالیاری، له‌ئه‌نجامدا،یانه‌ی میلان به‌ دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام یاریه‌كه‌ی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی برده‌وه‌.
هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای یاری و له‌ خوله‌كی حه‌وت زلاتان ابراهیم مۆڤیچ به‌ سوود وه‌رگرتن له‌ لێدانێكی سزا میلانی كرده‌ خاوه‌ن گۆڵێك و گێمی یه‌كه‌میش به‌م تاكه‌ گۆڵه‌ ته‌واو بوو .
له‌ گیمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی په‌نجاودوو زلاتان ابراهیم مۆڤیچ دووه‌م گۆڵی خۆیی و دووه‌م گۆڵی  میلانی به‌ده‌ست هێنا .
به‌م ئه‌نجامه‌ش میلان به‌ چلوسێ خاڵ له‌ پله‌ی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی ده‌مێنێته‌وه‌. 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.