Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 03:09

له‌پریمه‌رلیگدا مانچسته‌ر سیتی سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر کریستاڵ پالاس تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


 له‌ركابه‌ریه‌كانی گه‌ری نۆزده‌هه‌می خولی ئینگلیزی، یانه‌ی‌ مانچسته‌ر ستی به‌چوار گۆلی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی كریستال پالاس تۆماركرد.
 له‌گێمی یه‌كه‌م و له‌خوله‌كی بیستو شه‌ش جۆن ستۆنز گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ یانه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا، به‌مجۆره‌ گێمی یه‌كه‌م به‌گۆلێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی كروانی پیب گواردیۆلا بوو، له‌گێمی دووه‌م هه‌وڵه‌كانی ستیزن بۆ سه‌ر گۆلی میوان به‌رده‌وامبوو له‌خوله‌كی په‌نجاو شه‌ش ئه‌لكای گۆندۆكان گۆلی دووه‌می بۆ مان ستی به‌ده‌ست هێنا.
 دوابه‌دوای ئه‌م گۆڵه‌ له‌خوله‌كی شه‌ست و هه‌شت جۆن ستۆنز توانی گۆلی دووه‌می خۆی و سێیه‌می یانه‌كه‌ی تۆماربكات، یاریزانانی ستیزن كۆنترۆلی ته‌واوی جموجۆڵه‌كانی یاریگایان كردبوو، دوو خوله‌ك به‌ر له‌فیكه‌ی كۆتایی، ره‌حیم ستیرلینگ گۆلی چواره‌می بۆ یانه‌كه‌ی تۆماركرد.
 به‌مجۆره‌ یاریه‌كه‌ به‌چوار گۆلی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی مانچسته‌ر ستی ته‌واو بوو، به‌م ئه‌نجامه‌ كۆی خاڵه‌كانی ئه‌و تیپه‌ بووه‌ سی و پێنج خاڵ و به‌جیاوازی گۆڵ له‌پێش لیسته‌ر ستی دێت.   

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.