Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 03:10

بارسێلۆنا جامى سۆپەری ئیسپانیا و میسى لەدەستدا

کوردستان TV
100%


له‌یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا، له‌یاریه‌كی ماراسۆنیدا یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بیلباو به‌سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی بارسه‌لۆنا به‌ده‌ست هێنا و بووه‌ براوه‌ی نازناوه‌كه.
 له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه‌ هه‌ردوو تیپ چه‌ند هێرشیان برده‌ سه‌ر گۆڵی یه‌كتر، تا له‌خوله‌كی چل ئه‌نتوان گریزمان گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ كورانی كه‌ته‌لۆنی به‌ده‌ست هێنا، خۆشی یاریزانانی بارسه‌لۆنه‌ ته‌نیا دوو خوله‌كی خایاند، ئۆسكار دی ماركۆس توانی له‌خوله‌كی چلو دوو گۆلی به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار بكاته‌وه‌، گێمی یه‌كه‌م هه‌ردوولا به‌گۆلێك یه‌كسان بوون.
 له‌گێمی دووه‌م یاریه‌كه‌ به‌گه‌رم و گوری له‌نێوان هه‌ردوو تیپ درێژه‌ی هه‌بوو، له‌خوله‌كی حه‌فتاو حه‌وت ئه‌نتوان گریزمان به‌سوود وه‌رگرتن له‌ئۆڤه‌رێگ گۆلی دووه‌م و پێشكه‌وه‌تنی بۆ یانه‌كه‌ی تۆماركرد، یاریه‌كه‌ گه‌یشته‌ خوله‌كی كۆتایی، به‌ر له‌فیكه‌ی كۆتایی ئه‌سیری فیلالیبری گۆلی دووه‌م و به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ی بۆ ئه‌تله‌تیك بیلباو به‌ده‌ست هێنایه‌وه‌، یاریه‌كه‌ چووه‌ گێمی زیادكراو.
 له‌گێمی زیادكراوی یه‌كه‌م و له‌خوله‌كی چواره‌می ئه‌م گێمه‌ ئینیاكی ویلیامز به‌لێدانێكی به‌هێز توانی گۆلی سێیه‌م و پێشكه‌وتن بۆ ئه‌تله‌تیك بیلباو تۆمار بكات، دوابه‌دوای ئه‌م گۆڵه‌ یاریزانانی بارسه‌لۆنا فشاری زۆریان خسته‌ سه‌ر گۆلی تیپی به‌رامبه‌ر، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێ ئاكام بوو، خوله‌كێك به‌ر له‌فیكه‌ی كۆتایی، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ڤار ناوبژیوانی لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی به‌كارتی سوور كرده‌ ده‌ره‌وه‌.
 به‌مجۆره‌ یاریه‌كه‌ به‌سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بیلباو به‌كۆتا هاتوو و بووه‌ براوه‌ی نازناوی جامی شای ئیسپانیا.  
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.