سایلۆی چەمچەماڵ، ئەو جوتیارانە ئاگادار دەكاتەوە، كە لە ڕۆژانی 22 تا 24 مانگی حوزەیرانی 2020 گەنمیان تەسلیمی سایۆكەیان كردووە، سبەی سەردان بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی چەكی پارەی گەنم و پارەكەیان لە بانكی چەمچەماڵ وەردەگرن.
سایلۆی چەمچەماڵ لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئاگاداری ئەو جوتیارانە دەکەینەوە کە لەبەرواری ۲٤،۲۳،۲۲/ ۲۰۲۰/٦/ گەنمیان لە سایلۆی چەمچەماڵ تسلیم کردووە لەژمارە(۲۷۷) تاژمارە (۳٨۹) ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ۲۰۲۱/۱/۱۷ کاتژمێر (10) بەیانی سەردانی سایلۆی چەمچەماڵ بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی چەکی پارەی گەنم وە پارەکەیان لەبانکی چەمچەماڵ وەردەگرن.
تێبینی:
1- پێویستە جوتیار خۆی ئامادەبێت و ناسنامەی باری شارستانی پێبێت ئەگەر بەناوی خۆیەوە بێت .
2- ئەگەر بەناوی خۆیەوە نەبێت پێویستە وەکالەتی تازەی ساڵی 2021 پێبێت ناسنامەی باری شارستانی وەکیلی پێبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.