ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ئه‌رژه‌نتینی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی پاریس سانجێرمان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو.
یانه‌ی پاریس سانجێرمان له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا له تویته‌ر ڕایگه‌یاند، پۆچیتینۆ تووشی په‌تای كۆرۆنا بووه‌و به‌پێی ڕێكارو پرۆتۆكۆڵی ته‌ندروستی له تیپه‌كه‌ی جیاكراوه‌ته‌وه‌و كه‌رنتین كراوه.
هاوكات له لایه‌ن تیمه پزیشكیه‌كانه‌وه چاودێری باری ته‌ندروستی ده‌كرێت، یانه پاریسیه‌كه ئاشكراشی كه له ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی ڕاهێنه‌ره ئهرژهنتینیهكهدا هه‌ردوو یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی خیسوس پێرێزو میگێل داگۆستینۆ سه‌رپه‌رشتی مه‌شق و یاریه‌كانی تیپه‌كه ده‌كه‌ن.
جێگای باسه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا پۆچیتینۆ له شوێنی تۆماس تۆخێلی ئه‌ڵمانی و به گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رزو نیو بووه ڕاهێنه‌ری پی ئێس جی و چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو یه‌كه‌م نازناوی له‌گه‌ڵ یانه‌كه برده‌وه كه ئه‌ویش نازناوی جامی سوپه‌ری فه‌ڕه‌نسا بوو.
پۆچیتینۆی ته‌مه‌ن چل وهه‌شت ساڵ له كاروانی وه‌رزشی خۆیدا سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی ئیسپانیۆل و ساوسهامپتۆنی له‌ئه‌ستۆ بووه، له ساڵانی دووهه‌زاروچوارده تا دووههزارونۆزدهش ڕاهێنه‌ری یانه‌ی تۆتنهام بوو .
ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ئه‌رژه‌نتینی و راهێنه‌ری پاریس سانجێرمان تووشی کۆڕۆنا بوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.