Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:06

واین ڕۆنی به‌یه‌کجاری وازی له‌ یاریکردن هێنا و ئه‌رکی راهێنه‌رایه‌تى یانه‌یه‌کی وه‌رگرت

کوردستان TV
100%

واین ڕۆنی ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی مانچسته‌ریونایتدو گۆڵكاری مێژوویی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را به‌یه‌كجاری وازی له‌ یاریكردن هێناو به‌فه‌رمی به‌ ڕاهێنه‌ری یانه‌ی دێربی كاونتی ده‌ستنیشانكرا.
 له‌مباره‌وه‌ ئیداره‌ی یانه‌ی دێربی كاونتی ڕایگه‌یاند كه‌ ڕۆنی به‌فه‌رمی و تا هاوینی ساڵی دووهه‌زاروبیستوسێ به‌ ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌ ده‌ستنیشانكراوه‌ كه‌ له‌ ڕیزی یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانی ئینگلته‌را یاری ده‌كات.
 جێگای باسه‌ ڕۆنی ته‌مه‌ن سیی و پێنج ساڵ له‌ تشرینی دووه‌می ڕابردوو له‌ شوێنی فیلیپ كوكوی هۆڵه‌ندی به‌ ڕاهێنه‌ری كاتی دێربی كاونتی ده‌ستنیشانكراو هاوكات یاریزانی تیپه‌كه‌ بوو، به‌ڵام به‌ وه‌رگرتنی پۆستی ڕاهێنه‌رایه‌تی دێربی كاونتی به‌یه‌كجاری وازی له‌ یاریكردن هێناو به‌ ته‌واویی خۆی ته‌رخانكرد بۆ كاری ڕاهێنان.
 ڕۆنی له‌ كاروانی وه‌رزشی خۆیدا له‌ ڕیزی هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانی ئێڤه‌رتۆن و مانچسته‌ریونایتدو دی سیی یونایتدو دێربی كاونتی یاری كردووه، له‌ ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌راش له‌ كۆی سه‌دوبیست یاری نێوده‌وڵه‌تی په‌نجاوسێ گۆڵی تۆماركردووه‌و گۆڵكاری مێژوویی هه‌ڵبژارده‌كه‌یه‌ .
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.