دوای كۆتاییهاتنی لێكۆڵینه‌وه‌كانی فه‌رمانگه‌ی ده‌رمان و ئامێری پزیشكی توركیا، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی پێكوتی "كۆرۆناڤاك"ده‌ركرا.
ئه‌مڕۆیه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هه‌ڵمه‌تی كوتان به پێكوتی "كۆرۆناڤاك" له توركیا ده‌ستیپێكرد.
وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا، فه‌خره‌دین كۆجا له شاری ئه‌نقه‌ره یه‌كه‌م قوتوی پێكوته‌كه‌ی به‌كارهێنا.
له پارێزگای ئیزمیر-یش هه‌ڵمه‌تی كوتانی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌ستیپێكرد.
له‌و باره‌یه‌وه، سه‌رۆكی پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئیزمیر، دكتۆر عه‌لی گوربووز له لێدوانێكیدا رایگه‌یاند له نه‌خۆشخانه‌كه‌یاندا هه‌شت بنكه‌ی كوتان له به‌یانییه‌وه ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی كوتان كردوه.
گوربووز گوتیشی: چوار هه‌زار و 400 كارمه‌ندی نه‌خۆشخانه‌كه‌مان ده‌كوترێن، ئامانجمانه رۆژانه نزیكه‌ی هه‌زار كارمه‌ند بكوترێن و تا سێ رۆژی ئاینده هه‌ڵمه‌ته‌كه كۆتایی بێت.
به‌كارهێنانی یه‌كه‌م پێكوت له‌لایه‌ن وه‌زیری ته‌ندروستی وڵاته‌كه‌مانه‌وه بووه نموونه بۆ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.