كچه یاریزانی بیلاڕوسی ئارینا سابالێنكا گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌بوزه‌بی ئیمارات له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له ئاستی خانمان.
له قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، سابالێنكای پۆلێنكراوی ده‌یه‌می ڕیزبه‌ندی كچه تێنسزانانی جیهان به دوو كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له ئێلێنا ڕایباكینای كازاخستانی و پۆلێنكراوی نۆزده‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه.
ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی یاریه‌كه‌ش شه‌ش چوار، چوار شه‌ش، شه‌ش سێ بوو، له قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، سابالێنكا ڕووبه‌ڕووی ماریا ساكاری یۆنانی و پۆلێنكراوی بیستودووه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌بێته‌وه كه ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌و له قۆناغی چاره‌گی كۆتاییدا، به دوو كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵه‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر سۆفیا كێنینی ئه‌مه‌ریكی و پۆلێنكراوی چواره‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركرد.
ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌م یاریه‌ش دوو شه‌ش، شه‌ش دوو، شه‌ش سفر بوو، جێگای باسه كۆی خه‌ڵاته‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه شه‌شسه‌دو په‌نجاوشه‌ش هه‌زارو پێنجسهدوسیی دۆلاری ئه‌مه‌ریكیه .
ئارینا سابالێنکای بیلاڕوسی گه‌یشته قۆناغی پێش کۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌بوزه‌بی ئیمارات
له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له ئاستی خانمان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.