سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یاریزانی به‌ناوبانگی ژاپۆنی كازویۆشی میورا ته‌مه‌نی له په‌نجاوچوار ساڵ نزیك بۆته‌وه، به‌ڵام یاریزانه‌كه وه‌ك یاریزانێكی پیشه‌گه‌ر له یاریكردن به‌رده‌وامه‌و گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی یۆكۆهاما ئێف سیی درێژكرده‌وه.
كازویۆشی كه له ژاپۆن به پاشا كازو ناسراوه له بیستوشه‌شی مانگی داهاتوو ته‌مه‌نی ده‌بێته په‌نجاوچوار ساڵ، بۆ ڕۆژی دواتریش ڕكابه‌ریه‌كانی وه‌رزی نوێی خولی ژاپۆن ده‌ستپێده‌كات، ململانێكانی وه‌رزی داهاتوو ده‌بێته سیی و شه‌شه‌مین وه‌رزی یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كه له یاریگاكانی تۆپی پێ.
جێگای باسه كازیویۆشی كه پێشتر یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ژاپۆن بوو، له ساڵی هه‌زارونۆسه‌دو هه‌شتاوشه‌ش بۆ یه‌كه‌مجار كاروانی پیشه‌گه‌ری خۆی له یاریگاكان ده‌ستپێكرد .
کازویۆشی میورای ژاپۆنی له ته‌مه‌نی 54 ساڵی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌که‌ی درێژکرده‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.