یانه‌ی بروسیا دۆتمۆند سه‌ركه‌وتنی له هه‌فته‌ی پازده‌می خولی یانه‌كانی ئه‌ڵمانیا به‌ده‌ستهێناو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا، به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی لایپزیگی میوانداری برده‌وه.
دوای ته‌واوبوونی گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاوپێنجدا، یاریزان جادۆن سانشۆ گۆڵێكی بۆ دۆرتمۆند تۆماركرد، دواتر ئێرلینگ هالاندی نۆروێژی گۆڵی دووه‌می میوانه‌كانی له خوله‌كی حه‌فتاویه‌ك به لێدانی سه‌ر به‌ده‌ستهێنا.
له خوله‌كی هه‌شتاوچواریش، هه‌مان یاریزان ده‌فه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می تیپه‌كه‌ی تۆماركرد، له‌و لاشه‌وه هێرشبه‌ری نۆروێری ئه‌لێكسانده‌ر سۆرلۆت تاكه گۆڵی لایپزیگی له دواساته‌كانی یاری به‌ده‌ستهێنا.
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی دۆرتمۆند له پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ بیستوهه‌شت خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و لایپزیگیش نه‌یتوانی ده‌رفه‌تی گه‌یشتن بۆ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ند بقۆزێته‌وه‌و به سیی و یه‌ك خاڵ له پله‌ی دووه‌م مایه‌وه .
بروسیا دۆتمۆند سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر لایپزیگ تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.