یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردام به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ سیباستیان هالێری فه‌ڕه‌نسی و هێرشبه‌ری یانه‌ی وێستهام یونایتد واژووكرد.
ده‌سته‌ی كارگێڕی ئه‌یاكس ئه‌مستردام له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه گرێبه‌ستێكی به بڕی بیست‌ودوو ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زار یۆرۆ له‌گه‌ڵ هالێر واژووكردووه‌و ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ش چوار ساڵ و نیوه كه له هاوینی ساڵی دووهه‌زاروبیست وپێنج ته‌واوده‌بێت.
ئه‌م یاریزانه به ڕه‌چه‌ڵه‌ك كۆت دیڤواریهو پێشتر له ڕیزی هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی ئوترێختی هۆڵه‌ندی و ئینتراخت فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانی یاری كردووه، له هاوینی ساڵی دووههزارونۆزدهش په‌یوه‌ندی به یانه‌ی وێستهام یونایتد كرد‌و له كۆی چلویه‌ك یاری له‌گه‌ڵ یانه‌كه سێزده گۆڵی تۆماركردووه.
هاوكات هالێری ته‌مه‌ن بیستوشه‌ش ساڵ جارێكی دیكه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئیریك تێن هاگی ڕاهێنه‌ری ئه‌یاكس ئه‌مستردام یاری ده‌كات كه پێشتر له ڕیزی یانه‌ی ئوترێخت له‌گه‌ڵ هه‌مان ڕاهێنه‌ر بوو، هالێر ده‌توانێت به‌شداری له یاری لوتكه‌ی هه‌فته‌ی پازده‌می خولی هۆڵه‌ندا بكات كه ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردام و ئایندهۆڤن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌یاکس گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ سیباستیان هالێری فه‌ڕه‌نسی و هێرشبه‌ری وێستهام یونایتد واژوو کرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.