یانه‌ی یوڤێنتوس ڕایگه‌یاند، ماتیاس دی لیختی به‌رگریكاره هۆڵه‌ندیه‌كه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
كارگێڕی یوڤێ له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا ئاشكرایكرد كه به‌پێی پشكنینه تاقیگه‌ییه‌كان ده‌ركه‌وتووه ماتیاس دی لیخت تووشی په‌تای كۆرۆنا ناسراو به كۆڤید نۆزده بووه، بۆیه یاریزانه‌كه جیاكراوه‌ته‌وه‌و ده‌ستبه‌جێ كه‌ره‌نتین كراوه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه له ڕۆژانی ڕابردوو یوڤێنتوس ڕایگه‌یاند، هه‌ردوو یاریزانی یانه‌كه ئه‌لێكس ساندرۆ و خوان كوادرادۆ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه.
جێگای باسه دی لیخت چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو به‌شداری له یاری لوتكه‌ی خولی ئیتاڵیا له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌ی سیی میلان كرد، شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ش له هه‌فته‌ی حه‌ڤده‌می خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا،یوڤێنتوس میوانداری ساسولۆ ده‌كات -
یوڤێنتوس: ماتیاس دی لیختی به‌رگریکار تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.