له‌ده‌ست پێكی گه‌ری هه‌ژده‌هه‌مینی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا و له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی یانه‌ی ڤیاریال سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی سێلتافیگۆی میوانداری به‌ده‌ست هێناو به چوار گۆلی خاوێن یاریه‌كه‌ی برده‌وه .
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای باڵایدۆس به‌ریوه چوو ، له‌سه‌ره‌تای یاری و له خوله‌كی پێنج جیرارد مۆرینۆی ئیسپانی گۆلی یه‌كه‌می بۆ میوانه‌كان تۆمار كرد ، ئینجا مۆی گۆمێز گۆلی دووه‌می بۆ ڤیاریال تۆمار كرد، هێرشه‌كانی میوانه‌كان به‌رده‌وامی هه‌بوو له خوله‌كی نۆزده دانیال بارێخۆ گۆلی سێیه‌می تۆمار كرد ئینجا فێرناندۆ نینۆ گۆلی چواره‌می بۆ ژێرئاو كه‌وتووه زه‌رده‌كان تۆمار كرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو .
له گێمی دووه‌میش ئه‌نجامی یاری هیچ گۆرانكاریه‌كی به‌خۆوه نه‌بینی و یانه‌ی ڤیاریال سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناو كۆی خاله‌كانی له پله‌ی سێیه‌می یانه‌كان بۆ سی و دوو خال به‌رز كرده‌وه‌و یانه‌ی سێلتافیگۆش بیست و سێ خالی هه‌یه‌و له پله‌ی هه‌شته‌م دێت .
له‌لالیگادا ڤیاڕیاڵ سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر سێڵتا ڤیگۆ تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.