Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 23:16

وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتی ئۆپیک گەیشتنە رێککەوتن

کوردستان TV
#8
100%

وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتی ئۆپیك پڵەس گەیشتنە رێككەوتن لەسەر زیادكردنی بڕێكی سنوردار لە بەرهەمهێنانی نەوت و سعودیەش بەشێوەیەكی خۆبەخشانە بەرهەمهێنانی یەك ملیۆن بەرمیل نەوت كەمدەكاتەوە .

وڵاتانی ئۆپیك پڵەس دوای دوو رۆژ لە كۆبونەوە گەیشتنە رێككەوتن، كە لە مانگی شوبات ‌و ئاداری داهاتوودا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت تەنها حه‌فتاو پینج هەزار بەرمیلی رۆژانە زیاد بكرێت. بەپێی ڕێككەوتنەكەش ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت كە لە ئێستادا بەبڕی حه‌وت ملیۆن و دووسه‌د هەزار بەرمیلی رۆژانە كەمكراوەتەوە، لەمانگی شوباتدا دەبێتە حه‌وت ملیۆ ‌و سه‌دو بیست و پینج  هەزار بەرمیل ‌و لەمانگی ئاداریشدا دەبێتە حه‌وت ملیۆن و پینجا هەزار بەرمیل.

هاوكات عەبدولعەزیز بن سەلمان وەزیری وزەی سعودیە ئاشكرایكرد: لەسەرووی ئەو بڕە نەوتەی لەلایەن وڵاتانی ئۆپیك پڵەسەوە كەمكراوەتەوە، سعودیە بەشێوەیەكی خۆبەخشانە لەدوو مانگی داهاتوودا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی یەك ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە كەم دەكاتەوە.

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.