لە هەفتەی شازدەمی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەرمیلان دوای هەشت سەركەوتنی لەسەریەك و لە ئەنجامێكی چاوەڕوان نەكراودا لە دەرەوەی یاریگای خۆی شكستی هێناو بە گۆڵێك بەرامبەر بە دوو گۆڵ بە یانەی سامپدۆریای میوانداری دۆڕا.
یاریزانانی سامپدۆریا هەر لە سەرەتاوە چەندین هێرشیان كردە سەر گۆڵی میوانەكەیان و یەكێك لە هێرشەكانیش لێدانێكی سزای لێكەوتەوەو لە جێبەجێ كردنی لێدانەكەدا، یاریزان ئەنتۆنیۆ كاندرێڤا گۆڵێكی بۆ میواندارەكان لە خولەكی بیستوسێ تۆماركرد، پاشان هێرشبەری سەنیگالی كێیتا بالدی گۆڵی دووەمی سامپدۆریای لە خولەكی سیی و هەشت بەدەستهێناو گێمی یەكەم بەم ئەنجامە تەواوبوو.
لە گێمی دووەم و لە خولەكی شەست وپێنجیشدا، بەرگریكاری هۆڵەندی ستێفان دێ ڤری سوودی له لێدانێكی كۆرنهر وهرگرت و تاكە گۆڵی ئینتەری لە یاریەكە به لێدانی سهر تۆماركرد.
بەم ئەنجامەش سامپدۆریا دوای دوو دۆڕانی لەسەریەك سەركەوتنی بەدەستهێناو كۆی خاڵەكانی لە پلەی یازدەمی ڕیزبەندی یانەكان گەیاندە بیست خاڵ، ئینتەرمیلانیش بە سیی و شەش خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەند مایەوە.
ئینتهر میلان دوای ههشت سهرکهوتن دووچاری شکست هات بهرامبهر به سامپدۆریا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.