Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 08:02

ھۆرمۆنەکانی خۆشبەختی چین ؟ 

چۆن کاریگەریان ھەیە لەسەر کەمکردنەوەی ئازار ؟ 
کوردستان TV
100%

ھۆرمۆنەکان کاریگەریەکی زۆریان ھەیە لەسەر حاڵەتی دەروونی و فکری مرۆڤ و دەستێکی باڵایان ھەیە لە ڕێکخستنی چالاکیەکانی لەشی مرۆڤ . ھەندێک ھۆرمۆن ھەیە بە ھۆرمۆنی دڵخۆشی ناسراون ، ئالێرەدا ھەوڵ دەدەم بە کورتی باس لە ھەریەکیان بکەم : 
١- ھۆرمۆنی _ئەسیتایل کۆلین_ : ئەو ھۆرمۆنەیە کەبەرپرسە لە ئاگایی و لەبیرنەچوونەوە ، ئاگاداریکردنی شەھیەت و حەزی خواردن ، لێپرسراویشە لە حەزی سێکس و کردە سێکسیەکان . 
٢- ھۆرمۆنی میلاتونین : ئەو ھۆرمۆنەیە کە یارمەتی لەش دەدات بۆ خەو و ئیسراحەت و ڕیلاکسەیشن ، ڕێکخستنی خەو و کاژێری بایۆلۆژی لە جەستەی مرۆڤ دا . 
٣- ھۆرمۆنی ئیندۆرفین : ئەو ھۆرمۆنەیە کە ئازار کەمدەکاتەوە ، باری دەروونی ئارام دەکاتەوە، مرۆڤیش دڵخۆش دەکات . 
٤- ھۆرمۆنی دۆپامین : ئەو ھۆرمۆنەیە لێپرسراوە لە چێژ وەرگرتن ، ھەروەھا لێپرسراوە لە ووردبینی و تەرکیز . 
٥- ھۆرمۆنی _نۆر ئیپینفرین _ : ئەو ھۆرمۆنەیە لێپرسراوی ھەست و حەزە سێکسیەکان و ھەست کردن بە خۆشی و چێژە . 
٦- ھۆرمۆنی ئینکیفالین : ئەو ھۆرمۆنەیە لێپرسراوی دژە خەمۆکییە . 
٧- ھۆرمۆنی ئۆکسیتۆسین : ئەو ھۆرمۆنەیە کەلێپرسراوی ھەست و سۆزە . 
٩- ھۆرمۆنی سیرۆتۆنین : ئەو ھۆرمۆنەیە لێپرسراوی باشتر کردنی خەو ، و نەھێشتنی قەڵەقی و دڵەڕاوکێیە . 
ھەریەک لەم ھۆرمۆنانە بەڕێگەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ کاریگەرییان ھەیە لەسەر لایەنی دەروونی و نەھێشتنی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ و کەمکردنەوەی ئازار لە جەستەی مرۆڤ دا .
د ۰ هه‌ڤین که‌مال شاه محمد
پسپۆڕ له‌ زانستی ئازار و به‌نج
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.