شاندێكی لیژنه‌ی لاوه‌كیى ده‌رمان سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆنترۆل و دابه‌شكردنی ده‌رمان ده‌كات
شاندێكی لیژنه‌ی ده‌رمان كه لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كیی سه‌ر به‌لیژنه‌ی ته‌ندروستیی په‌رله‌مانی كوردستانه، به‌سه‌رۆكایه‌تیی زانا مه‌لا خالید سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی چه‌ند ئه‌ندامێكی لێژنه ، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆنترۆل و دابه‌شكردنی ده‌رمانى كرد.
له‌راگه‌یاندراوێكدا ، لێژنه‌كه‌ى په‌رله‌مانی كوردستان بڵاویان كرده‌وه ، كه‌له‌سه‌ردانه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرسی به‌شه‌كان به‌دواداچوونی ورد له‌سه‌ر پرۆسه‌ی پشكنین و هاورده‌و نرخی ده‌رمان كرا، هه‌روه‌ها به‌دواداچوونی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی لیژنه‌كه كرا كه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌ى په‌رله‌مان به‌ژماره‌یه‌ك ڕاسپارده درایه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن ، كه‌هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا ته‌ئكید له باشتركردن و خێراتركردنی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی له‌سێكته‌ری ده‌رمان كرایه‌وه.د
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.