Erbil 27°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 20:31

نه‌خۆشی کیسی هێلکەدان لە خانماندا چییه‌؟

خانمان هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه‌ نییه‌
کوردستان TV
100%

نه‌خۆشی كیسی هێلكه‌دان له‌ ناو خانمان ڕۆژ به‌ڕۆژ به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت، به‌تایبه‌ت له‌ ناو خانمانی دووگیاندا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وەیشدا خانمان هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه‌ نییه‌ و نازانن نه‌خۆشیه‌كه‌ چییه‌ و هۆكاره‌كه‌ی چییه‌، له‌ خواره‌وه‌دا بۆیه‌كه‌م جار هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی بوونه‌ته‌ پرسیار له‌ لاتان به‌ شێوه‌یه‌كی ورد باسی لێوه‌ ده‌كه‌ین له‌سه‌ر نه‌خۆشی كیسی هێلكه‌دان.
یه‌كه‌م/ هێلكه‌دان چییه‌؟
ھێلکەدان ئەندامێکی سیستەمی زاوزێی ژنانەیە، هێلکەدان دوو دانەی وەک هێلکەیە لە دوو لای منداڵدان کە بە هۆی بۆری هێلکەدانەوە دەلکێت بە منداڵدان، ئەرکی هێلکەدان درووستکردنی گەرایە، هێلکەدان ئەم گەراگەلە بۆ کاتی بەبەربوون (لقاح) پەروەردە دەکات، هەر ٢٨ ڕۆژ جارێك هێلکەدان یەک دانە گەرا بەر دەداتە ناو بۆری هێلکەدان و ئەگەر لەگەڵ گەراکە، سپێرمیش لە ناو منداڵداندا هەبێت ئەوە بەبەربوون ئەنجام دەدرێت و كۆرپه‌له‌ دروست دەبێت.
دووه‌م/ کیسی هێلکەدان چییه‌؟
کیسی هێلکەدان "تەکەیوس" یەکێکە لە بڵاوترین خەلەلەکان لە هۆڕمۆناتدا لەنێوان کچانی گەنج و ژناندا بە گشتی و بە تایبەتیش لە نێوان تەمەنی 18 بۆ 44 ساڵیدا، هەرچەندە هەندێک جار کچانی سەروو تەمەنی 11 ساڵیش تووشی ئه‌م جۆره‌ نه‌خۆشییه‌ دەبن.
دروستبوونی کیس لەسەر هێلکەدان نەخۆشییەکە بەشێک لە ژنان دووچاری دەبنەوە، پزیشکانی ژنان و منداڵبوونیش بەپێویستی دەزانن لەکاتی هەستکردن بە سەرهەڵدانی ئەو نەخۆشییەدا، کەسی توشبوو زوو هەوڵی چارەسەرکردنی بدات.
سێیه‌م/ هۆکارەکانی نه‌خۆشی كیسی هێلكه‌دان چییه‌؟
هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ خۆی له‌ نەبوونی چالاکی جەستەی، قەڵەوی، زیادبوونی هۆڕمۆنی تێستێستیرۆن (هۆڕمۆنی پیاوانەیە و بە ڕێژەیەکی کەم لە ژنانیشدا هەیە)، هەروەها هۆکاری بۆماوەی و بوونی کەسانی تر لە خێزانەکەدا کە ئەم کێشەیەیان هەبووبێت پێشتر، وه‌ك دایك بۆ كچه‌كه‌ی، زۆر کاریگەری هەیە، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی بەرگریکردنی ئەنسۆلینیش هۆکارێکی ترە بۆ دروستبوونی کیس لەسەر هێلکەدان.
* ئەنسۆلین هۆڕمۆنێکی سروشتییە، کە لەلایەن پەنکریاسەوە دەڕێژرێتە ناو خوێن تا ڕێژەی شەکری لەش ڕێک بخاتەوە، کاتێک ئەنسۆلین بەرگری بەهێز دەبێت کار دەکاتە سەر لەش و زیادبوونی ڕێژەی ئەنسۆلینیش ڕێژەی تێستۆستیرۆن زیاد دەکات.
چواره‌م/ کاریگەرییەکانی كیسی هێلكه‌دان چییه‌؟
کیسی هێلکەدان بە زۆری کار دەکاتە سەر نەزۆکی لە ژناندا، چونکە دەبێتە هۆی لاوازبوونی هێلکەکان، هەروەها زیادبوونی مووی لەش و تێکچوونی باری دەروونی له‌ ئافره‌ته‌كه‌دا ڕووده‌دات.
پێنجه‌م/ چارەسەری نه‌خۆشی كیسی هێلكه‌دان چییه‌؟
هەرچەندە تا ئێستە چارەسەرێکی تەواوەتی بۆ ئەم نەخۆشییە نەدۆزراوەتەوە، بەڵام زیادکردنی چالاکی جەستەی و کەمکردنی کێش دەکرێت نیشانەکانی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ کۆنتڕۆڵ بکات، هەروەها بەکارهێنانی حەبی مەنع و حەبی تری وەک "metformin و clomiphene" دەکرێت چارەسەرێکی باشبن.
له‌وانه‌یه‌ خانمان بپرسن نیشانەکانی بوونی کیس لەسەر هێلکەدان چییه‌و چۆن بیناسینه‌وه‌؟
هەرچەندە زۆرێک لە خانمان تێبینی بوونی ئەم نەخۆشییە ناکەن تا ماوەیەکی زۆر و دوای گەورەبوونی کیسەکان، بەڵام چەندان نیشانە هەن، کە دەتوانن لە ڕێگایانەوە بزانن ئەگەر کیستان هەبێت لەسەر هێلکەدانتان یان نا، ئەمە لە کاتێکدا تا زووتریش پێی بزانرێت ئاسانتر چارەسەر دەکرێت وەک لەوەی کیسەکان زۆر گەورەببن و ڕێژەکەیان زیاد بکات، وه‌ك: (نا ڕێکی سووڕی مانگانە - نەمانی سووری مانگانە - زیادبوونی مووی لەش و ڕووخسار - لاوازبوونی قژ و هەڵوەرینی - زیادبوونی زیبکە - قەڵەوی، زیادبوونی کێش و نەمانی توانا بۆ لاوازبوون - بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن - گۆڕانی ڕەنگی پێست و دروستبوونی پەڵە - زیاد بوونی قەلەقی -  خەمۆکی - هەستکردن بە ئازار لە بەشی خوارەوەی سک و ناوچەکانی حەوز و سمت - بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و هەندێک جار توشبوون بە نەخۆشیی شەکرە".
هه‌ر خانمێك هه‌ستی به‌و نیشانانه‌ كرد له‌ هه‌فته‌یه‌ك زیاتر تێپه‌ڕی پێویسته‌ به‌ زووترین كات سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ بكات بۆ هه‌رچی زوو چاره‌سه‌ركردنی.
بۆ زیاتر ئاشنابوون بە نه‌خۆشی کیسی هێلکەدان و جۆرەکانی و وەرگرتنی زانیاری زیاتر، له‌ خواره‌وه‌ به‌ ورد تر باسی لێوه‌ ده‌كه‌ین.
كیسی هێلكه‌دان تووره‌كه‌ی پڕ له‌ شله‌ن له‌ناو یان له‌سه‌ر ڕووی هێلكه‌داندان، بەشێوەیەکی گشتی  دوو هێلكه‌دان بوونی هه‌یه لە خانماندا‌، هه‌ریه‌كه‌یان شێوه‌ و قه‌باره‌ی هێنده‌ی باده‌مێكه‌، ده‌كه‌ونه‌ ئه‌ملا و ئه‌ولای منداڵدان، هێلكه‌ گه‌شه‌ ده‌كات و پێده‌گات له‌ هێلكه‌داندا، له‌ سووڕی مانگانه‌دا له‌ هێلكه‌دان دێته‌ ده‌ره‌وه‌.
زۆرێك له‌ خانمان كیسی‌ هێلكه‌دانیان هەیە، هەندێک لەو خانمانە كیسه‌كانی هێلكه‌دانیان  یان هیچ ناڕه‌حه‌تیه‌ك دروست ناكات بۆ ئەوەی هه‌ستی پێ بکرێت، زۆرینه‌ی كیسی هێلكه‌دان خۆی نامێنێت به‌بێ چاره‌سه‌ر له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگێكی كه‌مدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كیسی هێلكه‌دان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌ته‌قن هه‌ندێكجار نیشانه‌ی ترسناك دروست ده‌كه‌ن، باشترین ڕێگە بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ندروستی خۆت بپارێزیت، پێویسته‌ نیشانه‌كان بزانیت، كه‌ ڕه‌نگه‌ كێشه‌ت بۆ دروست بكات، كه‌ له‌سه‌ره‌وه‌دا باسمان كرد.

ژێده‌ر -  ‏زانیاری گشتی هەمەڕەنگ‏

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.