له گه‌ری حه‌ڤده‌هه‌مینی خولی یانه‌كانی ئینگلته‌راو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی یانه‌ی ئارسنال سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێناو به چوار گۆلی خاوێن له یانه‌ی وێست برۆمیچ ئه‌لبیۆنی میوانداری برده‌وه.
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای زه هاونۆرس به‌رێوه چوو ، له خوله‌كی بیست و سێ كیران تێرنی ده‌رگای گۆل تۆمار كردنی له سوودی میوانه‌كان كرده‌وه ، دوای پێنج خوله‌كی دیكه یۆكایۆ ساكا گۆلی دووه‌می بۆ تۆپچیه‌كان تۆمار كرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م دوو گۆله ته‌واو بوو .
له گێمی دووه‌میش ئاستی ئارسنال باشتر بوو یاریزانی فه‌ره‌نسی ئه‌لێكسانده‌ر لاگازێتی دوو گۆلی دیكه‌ی له خوله‌كه‌كانی شه‌ست و شه‌ستو چوار تۆمار كرد‌و یاریش به چوار گۆلی بێ به‌رامبه‌ر له سوودی میوانه‌كان كۆتایی پێ هات و ئارسنال سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی یازده‌هه‌مین و كۆی خاله‌كانی گه‌یانده بیست‌و سێ خال .
یانه‌ی ئه‌لبیۆنیش له پله‌ی نۆزده‌هه‌مین و پێش كۆتایی ریزبه‌ند دێت و خاوه‌نی هه‌شت خاله .
ئارسناڵ سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر وێست برۆمیچ ئه‌لبیۆن تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.