سبه‌ی یه‌كه‌م كاروانی ڤاكسینی دژه‌كۆرۆنا له‌ڕێی هێڵی ئاسمانیی توركش ئه‌یرلاین له چین-ه‌وه ده‌هێندرێته توركیا.
له‌و باره‌یه‌وه راوێژكاری راگه‌یاندنی كۆمپانیای توركش ئه‌یرلاین راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تیایدا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو كه كاتژمێر ٠٦:١٠ی سبه‌ی چوارشه‌ممه ڤاكسینه‌كان له په‌كین-ی پایته‌ختی چین-ه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستانبوڵ.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه له یه‌كه‌م قۆناغدا، سێ ملیۆن ژه‌م ڤاكسین ده‌گوازرێته‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستانبوڵ و دواتر له‌ڕێی فڕۆكه‌یه‌كی دیكه‌وه ڤاكسینه‌كان ده‌گوازرێنه‌وه بۆ ئه‌نقه‌ره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.