وه‌زاره‌تی بازرگانیی به‌ریتانیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه دوای گه‌یشتنیان به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، بڕیاره ئه‌مڕۆ رێككه‌وتننامه‌ی بازرگانیی ئازاد له‌گه‌ڵ توركیا واژوو بكه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه لیز تره‌س، وه‌زیری بازرگانیی به‌ریتانیا، باسی له‌وه كرد كه ئامانجی رێككه‌وتننامه‌كه له یه‌كه‌م قۆناغدا ئه‌وه‌یه هه‌لومه‌رجه‌كانی ئێستای بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵات بپارێزێت.
لیز تره‌س جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه رێككه‌وتننامه‌كه له به‌ریتانیا هه‌زاران هه‌لی كار له بواره‌كانی پیشه‌سازی به‌رهه‌مهێنان، ئۆتۆمبێل و پۆڵا ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ی بڕیاره به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ توركیا واژووی بكات له رووی قه‌باره‌ی بازرگانییه‌وه له ریزبه‌ندی پێنجه‌می رێككه‌وتننامه‌كانی به‌ریتانیا-دایه له دوای قۆناغی برێكسیت كه قه‌باره‌كه‌ی 19 ملیار پاوه‌ندی ئیسته‌رلینییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.