Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 07:56

سۆمەرییە نیوز: یٔامادەکاری بۆ بۆردوومانکردنی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێت

کوردستان TV
#10
100%

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەمڕۆ دووشەممە بۆ ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوز ئاشکرای کردووە، وەک ئامادەکارییەک بۆ بۆردومان کردنی ناوچەی سەوز لەئاهەنگەکانی سەری ساڵی نوێ، کرداری گواستنەوەی رۆکێتی جۆری گراد بۆ ناوچەی حەی مەعامل لە رۆژهەڵاتی بەغدای پایتەخت بینراوە.
سەرچاوەکە کە نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرا بکرێت گوتیشی: هێزە ئەمنییەکان راسپێردراون کە چاودێری و پشکنین بۆ ئەو ناوچانە بکەن، کە ئەگەری گەیشتنی رۆکێتەکانی لێدەکرێت، هەروەها بەدواداچوون بۆ هەر جووڵەیەکی گوماناوی بکەن.

وەرگێڕان و داڕشتنەوەی/ زرگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.