دامەزراوەكانی ئاڵۆگۆری دراوی ئەلیكترۆنی رایانگەیاند كە بۆیەكەمجار بەهای دراوی بیتكۆین 25 هەزار دۆلاری تێپەراندووەو بەوەش بەرزترین ئاستی بەهای خۆی تۆماركردووە.
لەو چوارچێوەیەشدا پێگەی (كۆین ماركێت كەپ) كە پێگەیەكی تایبەت بە هەواڵ و بە دواداچوونكردنی بەهای دراوە ئەلەكترۆنیەكانە و تیایدا نرخی نێوەندی ئەو دراوانە لە 20 بۆرسەدا دیاری دەكات ئەوەی خستۆتەروو كە لە مامەڵەكانی ئەمرۆدا بۆ ماوەیەكی كەم بەهای یەك بتكۆین گەیشتۆتە 25 هەزار دۆلار كە ئەوەش بەبەرزترین ئاستی بەهای تۆماركراوی ئەو دراوە دادەنرێت پێش ئەوەی دواتر جارێكی تر بەهای دراوەكە دەست بە دابەزین بكاتەوە و لە نرخی 20 هەزار دۆلاردا بۆ یەك بتكۆین جیگیر ببێتەوە.
دامەزراوەكانی ئاڵۆگۆری دراوی ئەلیكترۆنی ئاماژەیان بەوەكردووە، كە بەتەنها بەهای دراوی ئەلیكترۆنی بیتكۆین لەماوەی ئەمساڵدا بەرێژەی %170 بەهاكەی بەرزبۆتەوە ئەویش بەهۆی زیادبوونی قەبارەی خواستەكانەوە.
جێی ئاماژەیە دراوی بیتكۆین یەكێكە لە دیارترین دراوە ئەلیكترۆنیەكان و لە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی 2008 دەركەوتووەو ئێستاش بۆتە سیستمێكی تایبەت بۆ ئاڵوگۆڕو لەلایەن ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتیانو وڵاتانەوە مامەڵەی پێوە دەكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.