یانه‌ی مانچسته‌رسیتی ڕایگه‌یاند، هه‌ردوو یاریزانی یانه‌كه گابریێل خیسۆسی هێرشبه‌ره به‌ڕازیلیه‌كه‌ی و كایل والكه‌ری به‌رگریكاره‌كه‌ی و دوو كارمه‌ندی كارگێڕی یانه‌كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه.
كارگێر‌ی مان سیتی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد كه خیسۆس و والكه‌رو دوو كارمه‌نده‌كه تووشی كۆرۆنا بوونه‌و ئێستاش باری ته‌ندروستیان جێگیره‌و به‌پێی پڕۆتۆكۆڵی ته‌ندروستی تایبه‌ت به خولی ئینگلته‌راو حكومه‌تی بریتانیا هه‌رچوار تووشبووه‌كه له تیپه‌كه‌یان جیا كراونه‌ته‌وه‌و له ماڵه‌كانی خۆیان كه‌ره‌نتین كراون و له لایه‌ن تیمه پزیشكیه‌كانه‌وه چاودێری باری ته‌ندروستیان ده‌كرێت.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه مان سیتی له ئاماده‌كاریدایه بۆ یاری ئه‌م شه‌و له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی نیوكاسل یونایتدی میوانی له هه‌فته‌ی پازده‌می خولی ئینگلته‌را.
مانچسته‌رسیتی: گابریێل خیسۆس و کایل والکه‌ر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.