Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 09:02

هونەرمەندی ناسراوی کوردستان ئاری بابان بە نەخۆشی کۆچی دوایکرد

بەشداریی زیاتر لە 100 پێشانگای هاوبەشیش کردووە
کوردستان TV
100%

 به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 26/12/2020، ئاری بابان، هونەرمەندی شێوەکار و لێپرسراوی پێشووی لقی کەرکووکی ھونەرمەندانی کوردستان، دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشی، كۆچى دوایی كرد.


نیاز نوری سەرۆکی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ شەممە ھونەرمەندی گەورەی شێوەکار ( ئاری بابان ) لێپرسراوی پێشووی لقی کەرکوکی ھونەرمەندانی کوردستان دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشی ماڵئاوایی یەکجارەکی کرد".

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، بەناوی ئەنجوومەنی سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستانەوە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی سەرجەم ھونەرمەندان و ھاوڕێیان و خانەوادەکەی دەکەین، ڕۆحی شاد بێت و ئارامی بۆ ھەموو لایەک".

هونه‌رمه‌ند ئاری بابان ساڵی 1953 لە شاری کەرکووک لەدایک بووە، دەرچووی بەشی کتێبخانە بووە، ماوەی چەند ساڵێکیش بەڕێوەبەری کتێبخانەی گشتیی سلێمانی بووە.

ئەو هونەرمەندە کۆچکردووە کەسێکی دیاری بواری هونەری شێوەکاری بووە و زیاتر لە 10 پێشانگای تایبەت بەخۆی کردووەتەوە و بەشداریی زیاتر لە 100 پێشانگای هاوبەشیش کردووە.
 

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.