له خولی باسكه‌ی تیپه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكای ناسراو به ئێن بی ئه‌ی و تایبه‌ت به كۆمه‌له‌ی رۆژئاوا تیپی لۆس ئه‌نجلۆس له‌یكه‌رز دوای ئه‌وه‌ی له گه‌ری یه‌كه‌م تووشی دۆراندن بو بوو، له‌م یاریه‌دا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تیپی داڵاس مافرێكس به‌ده‌ست هێناو به سهدسیو هه‌شت خال به‌رامبه‌ر به سه‌دو پازده خال یاریه‌كه‌ی لێ برده‌وه.
یاریزانانی له‌یكه‌رز له هه‌ر چوار ماوه‌ی یاریدا باشتر ده‌ركه‌وتن و توانیان به جیاوازی بیست‌و سێ خال یاریه‌كه له سوودی خۆیان ته‌واو بكه‌ن ، له نیوه‌ی یه‌كه‌می یاریه‌كه له‌یكه‌رز به شه‌ست و شه‌ش خال به‌رامبه‌ر به په‌نجاو حه‌وت خاڵ له‌پێش دالاس بوو.
له نیوه‌ی دووه‌میش ئه‌م پێشكه‌وتنه به‌رده‌وامی هه‌بوو تیایدا جارێكی تر له‌یكه‌رز به شهستو نۆ خال به‌رامبه‌ر به په‌نجاو هه‌شت خال له‌پێش میوانه‌كه‌یان بوون به‌م جۆره‌ش له‌یكه‌رز یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی له خوله‌كه به‌ده‌ست هێناو دالاسیش دووه‌م یاریه‌كه له‌سه‌ر یه‌كتری تووشی دۆراندن دێت .
له‌باسکه‌ی ئه‌مه‌ریکا لۆس ئه‌نجلۆس له‌یکه‌رز سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر داڵاس مافرێکس تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.