Erbil 23°C ھەینی 27 ئەیلوول 00:52

ریاڵ مه‌درید سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌رگرانادا تۆمارکرد

کوردستان TV
100%

یانەی ڕیال مەدرید پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولی ئیسپانیا سەركەوتنی لە هەفتەی پازدەمی خولەكە بەدەستهێناو بە دوو گۆڵی بێ‌ بەرامبەر لە یانەی گرانادای میوانی بردەوە.

 لە گێمی یەكەمدا، هەردوو تیپ بێ‌ گۆڵ یەكسان بوون، لە گێمی دووەم و لە خولەكی پەنجاوحەوتیشدا، كاسێمیرۆی بەڕازیلی گۆڵێكی بۆ یانەی شاهانە تۆماركرد، پاشان كەریم بێنزیمای فەڕەنسی گۆڵی دووەمی تیپی میوانداری لە دواساتەكانی یاری بەدەستهێناو كۆی گۆڵەكانی لەم وەرزەی لالیگا گەیاندە هەشت گۆڵ و بە هاوبەشی لەگەڵ جیرارد مۆرینۆی هێرشبەری ڤیاریال لە پێشەنگی ڕیزبەندی گۆڵكارانی خولەكە دێت.

 بەم بردنەوەش كۆی خاڵەكانی ڕیال مەدرید لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی یانەكان بۆ سیی و دوو خاڵ بەرزبووەوەو گراناداش بە بیستویەك خاڵ لە پلەی حەوتەمی ڕیزبەند مایەوە

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.