Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 16:35

نرخی یه‌ک به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت بۆ 50 دۆلار و 73 سه‌نت دابه‌زی

oil
کوردستان TV
100%

له‌گه‌ڵ زیادبوونی مه‌ترسییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ سه‌رھه‌ڵدانی نه‌وه‌یه‌كی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌ به‌ریتانیا، نرخی خاوی برێنت له‌ مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا، دابه‌زینی تۆماركرد و ھه‌ر به‌رمیلێكی به‌ ٥٠ دۆلار و ٧٣ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

رێكخراوی ته‌ندروستیی جیھانی داوای له‌ وڵاتانی ئه‌ورووپا كردووه‌ كه‌ رێوشوێنی زیاتر بگرنه‌به‌ر به‌ھۆی سه‌رھه‌ڵدانی نه‌وه‌یه‌كی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌ به‌ریتانیا.

ئه‌م داوایه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیھانی، مه‌ترسییه‌كانی زیاتركردووه‌ كه‌ به‌ھۆیه‌وه‌ نرخی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كاندا دابه‌زینی تۆماركردووه‌.

له‌ كاتژمێر ٠٦:١٩ی ئه‌مڕۆ یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیھاندا به‌ڕێژه‌ی ٣،٠١ له‌سه‌دا دابه‌زینی تۆماركرد و ھه‌ر به‌رمیلێكی به‌ ٥٠ دۆلار و ٧٣ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

ھاوكات نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس به‌ڕێژه‌ی ١،٣٦ له‌سه‌دا رووی له‌ دابه‌زینی كردووه‌ و گه‌یشته‌ ٤٧ دۆلار و ٨٧  سه‌نت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.