Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 03:22

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک پارێزگای وانی هه‌ژاند

کوردستان TV
100%

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٤،٤ پله‌ شارۆچكه‌ی باشكاله‌ سه‌ربه‌‌ پارێزگای وان-ی هه‌ژاند.

به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له‌ ماڵپه‌ڕی‌ سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌دانی كاره‌سات و باری له‌ناكاو (AFAD) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، كاتژمێر ٠٧:٣٢ی ئه‌مڕۆ، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٤،٤ پله‌ له‌ شارۆچكه‌ی باشكاله‌ سه‌ربه‌‌ پارێزگای وان روویداوه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ كه‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ قوڵایی ١٢،٩٥ كیلۆمه‌تر له‌ توێكڵی زه‌ویدا روویداوه‌.

عوسمان ئوچار، به‌ڕێوه‌به‌ری ‌سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌دانی كاره‌سات و باری له‌ناكاو رایگه‌یاند: لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌سه‌ر هێڵن له‌گه‌ڵ زیانبه‌ركه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانیش هیچ جۆره‌ شتێكی نه‌خوازراو رووی نه‌داوه‌.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.