بانکی ناوەندی عێراق ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی دابهزینى بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بڵاوکردەوە.
بانکی ناوەندی عێراق ڕایگهیاند، ئەو لێدوانانەی ئەم ماوەیە لەبارەی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو بڵاودەکرێنەوە و بەهای دیناری دابەزاندووە، گوزارشت لە بۆچوونی ئهو کەسانە دەکات کە لێدوانەکان دەدەن، بەهیچ شێوەیەک گوازرشت نییە لە ڕۆڵی بانکی ناوەندی کە بەهۆی ئەو دەنگۆیانەوە بەهای دینار بەشێوەیەکی کاتی دابەزیووە و نرخی دۆلار جێگیرە و گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە.
هەروەها سیاسەتی نەختینەیی بانکی ناوەندی ڕوون و شەفافە، یەدەگی دراوی قوورس بەگوێرەى هەموو پێوەرە نێودەوڵەتییەکان زۆر باشە و دەتوانێت بەسەر ئەو قەیرانەدا زاڵ بێت که عێراق پێیدا تێپەڕدەبێت.
ڕوونكراوهتهوه كه بانکی ناوەندی، هیوا دەخوازێت دەزگاکانی ڕاگەیاندن بۆ وەرگرتنی زانیاری پەیوەست بە ئاڵوگۆڕی دراو پشت بە سەرچاوەکانی بانکی ناوەندی ببهستن، پارێزگاری بانكی ناوەندیش رایدهگهیهنێت، ژمارەیەك رێكاری نوێ دەگرنەبەر بۆ دروستكردنەوەی هاوسەنگی لەنێوان بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمەریكی، روونیشیكردەوە، بڕیاردراوه خستنەبازاڕی دراوی قورس بكەن بە دووهێندە و سوودی سەر دیناری عێراقی لە بانكەكاندا زیاد بكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.