Erbil 25°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 00:37

یوڤێنتوس پاڵەوانی 9 وەرزی ڕابردوو دوو خاڵی لە هەفتەی دوازدەمی خولی ئیتاڵیا لەدەستدا

کوردستان TV
100%

یانەی یوڤێنتوس پاڵەوانی نۆ وەرزی ڕابردووی خولی ئیتاڵیا، دوو خاڵی لە هەفتەی دوازدەمی خولەكە لەدەستداو لەسەر یاریگای خۆی بە گۆڵێك لەگەڵ یانەی ئەتالانتای میوانی یەكسان بوو.
 لە گێمی یەكەمدا، یوڤێ بە گۆڵێك پێشكەوت، گۆڵەكەش یاریزان فیدریكۆ كیێزا لە خولەكی بیستونۆ تۆماری كرد، لە گێمی دووەم و لە خولەكی پەنجاوحەوتیشدا، ناوەڕاستكاری سویسری ڕیمۆ فریلێر گۆڵی بەرامبەری ئەتالانتای بەدەستهێناو ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە.
 دوای ئەم گۆڵەش یاریزانانی یوڤێ هەوڵی گۆڕینی ئەنجامی یاریانداو چەند هێرشێكیان كردە سەر گۆڵی میوانەكەیان، یەكێك لە هێرشەكانیش لێدانێكی سزای لێكەوتەوە، بەڵام لە جێبەجێ‌ كردنی لێدانەكەدا، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئەستێرەی بیانكۆنێری نەیتوانی گۆڵ تۆماربكات و پیێر لویجی گۆلینی گۆڵپارێزی ئەتالانتا لێدانەكەی گەڕاندەوە،.
بەم ئەنجامەش كۆی خاڵەكانی یوڤێ لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی یانەكان بۆ بیستوچوار خاڵ بەرزبووەوەو ئەتالانتاش كە یاریەكی دواخراوی هەیە، كۆی خاڵەكانی لە پلەی هەشتەمی ڕیزبەند گەیاندە هەژدە خاڵ .

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.