Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 17:40

له‌ مه‌رزی باشماخ رێگە بە شۆفێرانی گواستنەوەی سووتەمەنی دەدرێت بچنە ئێران

کوردستان TV
#8
100%

شۆفێرانی تانكەری گواستنەوەی سووتەمەنی هەرێمی كوردستان لەمەودوا دەتوانن لەخاڵی سنوری باشماخەوە بۆ هێنانی سووتەمەنی بچنە نێو وڵاتی ئێران.

لەدوای كۆبوونەوەی بریكاری وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنی ئێرانی، توانرا ئاسانكاری بۆ رۆشتنی شۆفێرانی تانكەری سووتەمەنی هەرێمی كوردستان بكرێت .

شاخەوان ئەبوبەكر بەرێوەبەری گومركی خاڵی سنووری باشماخیش دەڵێت، چەند رۆژێكە دەستیان كردووە بەپێدانی دەفتەری رێگەپێدان بۆ شۆفێران تاوەكو بۆ هێنانی سوتەمەنی بچنە نێو خاكی ئێران.

ئەوە لەكاتێكدایە كە پێشتر چەندین جار شۆفێرانی هەرێمی كوردستان لەبەرامبەر رێگە نەدانیان بۆ چوونە نێو وڵاتی ئێران، رێگریان لە هاتنی شۆفێرانی تانكەری ئێرانی دەگرت كە بارەكانیان بۆ هەرێمی كوردستان بگوازنەوە.

داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان ڕواندزی

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.