دوێنێ نرخی به‌رمیلێك خاوی برێنت گه‌یشته، ٥٠ دۆلار و ٨٩ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به ٥٠ دۆلار و ٧٦ سه‌نت ته‌واو كرد.
كاتژمێر ٠٩:١٨ی به‌یانی ئه‌مڕۆ، نرخه‌كان به‌ڕێژه‌ی سه‌دا ٠،٢٧ دابه‌زی و گه‌یشته ٥٠ دۆلار و ٦٢ سه‌نت.
له هه‌مان كاتدا به‌رمیلێك نه‌وتی رۆژئاوای تێكساس به ٤٧ دۆلار و ٤٥ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
زیادبوونی بڕی نه‌وتی عه‌مباركراوه‌ی ئه‌مریكا، رۆڵی هه‌بووه له دابه‌زینی نرخی نه‌وت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی دوێنێ ئینستیتۆی نه‌وتی ئه‌مریكا بڵاویكردونه‌ته‌وه، هه‌فته‌ی رابردوو، بڕی نه‌وتی عه‌مباركراوه‌ی ئه‌مریكا به‌راورد به هه‌فته‌ی پێش خۆی، دوو ملیۆن به‌رمیل زیادیكردووه له‌كاتێكدا وا چاوه‌ڕوان ده‌كرا ٣،٥ ملیۆن به‌رمیل كه‌م بكات.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه پێشهاته‌كانی تایبه‌ت به ڤاكسینی كۆرۆنا، رۆڵی هه‌بووه له رێگریكردن له دابه‌زینی زیاتری نرخی نه‌وت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.