Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 18:20

به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌کانی جیهان کۆتایی به‌ قه‌یرانی دارایی عێراق دێنێت

کوردستان TV
100%

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان كۆتایی بە قەیرانی ئابووری و دارایی له‌ عێراق دەهێنێت و پسپۆڕێكی ئابووریش دەڵێت، دەبێت حكومەتی عێراق تەنها چاوی لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت نەبێت. باسم ئەن توان پسپۆڕی ئابووری عێراق لەو باوەڕەدایه‌ ئەگەر نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان یەك دۆلار بەرز ببێتەوەو بگاتە په‌نجا دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، كورتهێنان لە بودجەی 2021 كۆتایی دێت.

 ئەو پسپۆڕەی بواری ئابوری دەشڵێت، ئەگەر لە بودجەی 2021 نرخی بەرمیلێك نەوت بە چل و پێنج دۆلار بخەمڵێندرێت، ئەوەش هەر باشەو وردە وردە كورتهێنانەكە كەم دەكاتەوە، باسم ئەن توان بەبیر حكومەتی عێراق دەهێنێتەوە كە تەنها پشت بە داهاتی نەوت نەبەستێت و بەدوای سەرچاوەی دیكه‌ی داهاتدا بگەڕێت، ئەگەرنا ئەوا قەیرانێكی دیكه‌ بەرۆكی عێراق دەگرێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.