Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 19:35

نزیکه‌ی شه‌ش هه‌زار پڕۆژه‌ له‌ عێراق ڕاگیراون

کوردستان TV
100%

سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، نزیکەی شه‌ش هەزار پڕۆژە لە عێراق ڕاگیراون و تائێستا بودجەیان بۆ تەرخان نەکراوە، تێچووی تەواوکردنی سەرجەم پڕۆژەکانیش بە 126 تریلیۆن دینار مەزەندە کراوە.

ەیسەم جبوری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بەرۆژنامەی سەباحی راگەیاند، تێچووی سەرجەم پڕۆژە تەواو نەکراوەکان لە عێراق بە 126تریلیۆن دینار مەزەندە دەکرێت، ئاماژەی بەوەشکرد، نزیکەی 6هه‌زار پڕۆژە لەسەرانسەری عێراق ڕاگیراون و توانای حکومەتیش بۆ تەرخانکردنی بودجە بۆ پڕۆژەکان لەئێستادا ئەستەمە، بۆیە پێشبینی ناکرێت لەداهاتوویەکی نزیکدا پڕۆژەکان تەواو بکرێن.

 ڕاگرتنی پڕۆژەکان لە کاتێکدایە بەهۆی کورتهێنانی دارایی لەئەنجامی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا و دابەزینی بەهای نەوت، حکومەتی عێراق سەرەڕای راگرتنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، ناچاربووە بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران، دوازده‌ تریلیۆن دینار بەگوێرەی یاسا لە بانکە ناوخۆییەکان قەرز بکات.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.